گرنگترینیۆرۆی 2024

مۆدریچ: بەهۆی لامین یاماڵ، هەست بە پیری دەکەم

وردەکارییەکان له‌ بەرامبەر ئیسپانیا یەکلاکەرەوە دەبن

Yariga App

یاریگا –

لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی هەڵبژاردەی کرواتیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرکەوت و باسی لە یارییەکەی ئه‌مرۆ شەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد.

رۆژی هەینی ڕکابەرییەکانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئەوروپا بە یاری نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەندا دەستی پێكرد كه‌ یارییه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا (5-1) كۆتایی هات.

مۆدریچ لە لێدوانەکانیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی پاڵەوانێتییەکەدا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، هەموومان دەمانەوێت بەرامبەر هەڵبژاردە گەورەکان یاری بکەین و چەند جارێک بەرامبەر ئیسپانیا یاریمان کردووە و دەزانین وردەکارییەکان یەکلاکەرەوە دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لە هەموو یارییەک و هەموو ساتێکدا لە باشترین ئاستدا بین، گرنگی بە بابه‌ته‌ بچووکەکان بدەین، هەرگیز بێزار نابین  له‌ ئه‌نجامدانی یارییە گەورەکان.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێمە لێرەین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی گەورە، لە ساڵانی رابردووداش نیشانمانداوە، ئێمە دڵخۆشین و هیوادارین بتوانین شتێکی گەورە بەدەستبهێنین.

سەبارەت بە بەراوردکردنی نەوە جیاوازەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە وەڵامدا گوتی، من پێم خۆش نییە لە نێوان نەوەکاندا بەراورد بکەم ئەو تیپەی کە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی بردەوە تیپێکی دیار بوو، یەکێک بوو لە باشترین تیپەکانی مێژوو، بەڵام ئه‌م نه‌وه‌ش تیپێكی نوێی  زۆر باشن،پڕە لە  یاریزانی بەهرەمه‌ند.

گوتیشی، یەکگرتوویی ئێمە گەورەترین هێزی ئێمەیە، زۆرێک لەو یاریزانانەی کە لە قەتەر بەشدارییان لە مۆندیال کرد، لەگەڵمانن، یاریزانی گەنجانیش پەیوەندییان پێوەکردووین، ئەوان نیشانیان داوە، دەتوانن جیاوازی دروه‌ست بكه‌ن.

روونیشی کردەوە: لە رابردوودا هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێكهاتبوو لە یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنا و ریال مەدریدە، بەڵام ئەمڕۆ یاریزانی زۆرێک لە یانەکان دەبینین.

پرسیار لە مۆدریچ کرا کە چیت هه‌یه‌ بۆ لامین یامال كه‌ ئه‌و هێشتا لەدایک نەبووە کاتێک مۆدریچ لە ساڵی 2006 یەکەم یاری خۆی بۆ كرواتیا ئەنجامداوه‌؟ مۆدریچ بە گاڵتەوه‌  گوتی، هەست بە پیری دەکەم کاتێک ئەم شتانە دەبیستم، ئەوەی لە یاریگادا نیشان دەدرێت گرنگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button