یاریگا –
لە پێشهاتێکی نوێ و مامەڵەیەکی گەورەدا دان فرایکدنی خاوەنی یانەی رۆمان چووەتە مامەڵەی کڕینی یانەیەکی پرێمەرلیگەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکەی بەپەلەی چەناڵی BBC و سکای سپۆرتی بەریتانی، فرایکدن نزیکە لەوەی یانەی ئیڤەرتن لە فەرهاد موشیری بکڕێتەوە بە قەبارەی %94ی پشکی یانە ئینگلیزیەکە.
وەک سەرچاوە جیاوازەکان بڵاویانکردووەتەوە، رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە کرداری کڕین و فرۆشتنەکە یەکلایی بێتەوە.
دان فرایکدن سەرمایەدارێکی ئەمریکیە، رکابەرایەتی ئەم مامەڵەی لە چوار گروپی کڕیاری گەورە بردووەتەوە.
بی بی سی باس لەوە دەکات سەرمایەی ناوبراو خۆی دەدات لە 4 ملیار و 800 ملیۆن پاوەند.
بە سەرگرتنی مامەڵەکە، فرایکدن لە یەک کاتدا دەبێتە خاوەنی دوو یانەی ناوداری ئەوروپا.
فەرهاد کە سەرمایەدارێکی ئێرانیە، ساڵی 2016 بە نزیکەی نیوەی پشکەکانی ئیڤەرتنی کڕی و وردە وردە زیاتری کرد تا ئاستی %94.