ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماتس هەمڵس بۆرووسیا دۆرتموندی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند رۆیشتنی ماتس هەمڵسی ئەڵمانی و بەرگریكاری یانەكەی لە ریزەكانی راگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بۆرووسیا دۆرتموند لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی ماتس هەمڵسی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


لە دوای 13 ساڵ پەیوەندی نێوان بۆرووسیا دۆرتموند و ماتس هەمڵس كۆتایی هات.

هەمڵسی تەمەن 35 ساڵان دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەیی و بە خۆڕایی ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

بۆرووسیا دۆرتموند دوای كۆتاییهاتنی وەرز رۆیشتنی هەریەك لە ماركۆ رۆیس و ماتس هەمڵسی راگەیاند و هەروەها ئیدین تێرزیچی راهێنەریش دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی كێشایەوە.

ماتس هەمڵس

هەمڵس لەگەڵ دۆرتموند 508 یاری كردووە و توانیویەتی 38 گۆڵ بكات و 23 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button