عێراقکوردستان

خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا-

دوای وەستانی بۆ ماوەی دوو هەفتە زیاتر لە یارییەکانی، جارێکی تر خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

بە هۆی بەڕێوەجوونی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ زیاتر لە دوو هەفتە وەستێنراو لەم هەفتەیە یارییەکانی بەڕێوەدەچێتەوە.

بە یاری نێوان کەرخ و کارەبا رۆژی سێ شەممە ( 18ـی حوزەیرانی / یۆنیۆی 2024) گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە، لەم گەڕەدا هەر چوار یانە کوردستانیەکە رۆژی چوارشەممە یاری دەکەن، هەولێر کاتژمێر 4:45ـی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی نەفتی میسان دەبێتەوە، لە هەمان کاتیشدا لە یاریگای ئەحمەد رازی لە بەغدا نەفت و نەورۆز بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن.

کاژمێر 7:30ـی شەو یانەی زاخۆ لە یاریەکی بەهێزدا میوانداری یانەی شوڕتەی خاوەن ریزبەندی یەکەم دەکات، یانەی دهۆکیش لە هەمان کاتدا لە بەغدا و تایبەت لە یاریگای شەعب بەرامبەر یانەی تەڵەبە یاری دەکات.

تا ئێستا یانەی شورتە نزیکە لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق و بە 73 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت، یانەی قوەی جەویش بە 66 خاڵ و یاریەک کەمتر لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button