عێراقکوردستان

هەولێر و تەڵەبە لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا-

لە دوایین یاری دواخراوی خۆیدا لە خولی ئەسێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە بەردەم هاندەرانی خۆی میوانداری تەڵەبە دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ( 14ـی حوزەیرانی/ یۆنیۆی 2024) کاتژمێر 6ـی ئێوارە دوای زیاتر لە 40 رۆژ دابڕان و یاری نەکردن لە یاریگای فرانسۆ هەریری، هەولێر و تەڵەبە لە یارییەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاری دەکەن، بۆ ئەم یاریە سەمیر بابۆ توانای هەر یەک لە یاریزانانی ئاکام هاشم و ئەحمەد حەسەن مەکەنزی بۆ گەڕاوەتەوە کە لە یاری رابردوو بە هۆی پەیوەندیکردنیان بە هەڵبژاردەی عێراق لە یانەکە دابڕابوون، بەڵام ئاداما بالۆی بەرگریکار بە هۆی پێکانەوە ناتوانێ یاری بکات، لە یانەی تەڵەبەش کەرار سەعد و یوسف موسا بە هۆی پێکانەوە یاری ناکەن، بەڵام هەریەک لە یاریزانان عەلی فایز و وەگاع رەمەزان محەمەد سویعید بۆ یارییەکە ئامادە دەبن کە لە دوو یاری رابردوو لە تەڵەبە دابرابوون.

مێژووی نێوان هەر دوو یانەیە لە بەرژەوەندی تەڵەبەیە.

هەولێر و تەڵەبە لە مێژوودا 40 یاریان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە حەفت یاریدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و تەڵەبەش 20 یاری بردۆتەوە و لە 13 یاریشدا یەکسان بوونە، تەڵەبە 75 گۆڵی کردووە و هەولێریش 41 گۆڵی لە تۆڕی هەولێر تۆمار کردووە.

هەولێر پێش یاریەکەی ئەمڕۆ 32 خاڵی هەیە لە خانەی 14ەمی خولەکەدێت و تەڵەبەش لە 29 یاریدا 45 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button