ئه‌ڵمانیاگرنگترین

رۆیشتنی تێرزیچ گەرەنتی نەبوو بۆ مانەوەی هەمڵس

Yariga App

یاریگا –

تەنها دوای دوو هەفتە لە فیناڵەکەی وێمبڵی کە 2-0 بە ریاڵ مەدرید دۆڕان، کێشە نێوخۆییەکانی بروسیا دۆرتمۆند تەقیەوە، بە جۆرێک لە یەکەم کارداندەوەدا بە رۆیشتنی ئێدین تێرزیچی راهێنەر کۆتایی هات. بەڵام ئەوەش وا دیارە هێشتا بەس نەبووە.

سەرچاوە جیاوازەکان باسیان هۆکاری کێشەکە دەکرد بەوەی نێوان تێرزیچ و هەمڵس خراپ تێکچووە و رەخنە لەو راهێنەرە بە زۆریی ئەنجامەکانی بۆندسلیگا بووە کە پلەی پێنجەمیان بۆ مایەوە ئەگەرچی دەستەبەری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووشیان دەکات ئەو پێگەیە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای رۆیشتنی تێرزیچ هێشتا چاوەڕوان دەکرێت ئەم هاوینە هەمڵسیش بڕوات وەک یاریزانێکی ئازاد.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە لە رۆژانی داهاتوودا بەرگریکارە ئەڵمانیەکە هەموو بژاردەکان هەڵدەسەنگێنێتب و گرنگیدانی لەپێشینەیشی یانەکانی ئەوروپایە. پێشتریش ئۆفەری لە خولی سعودیە رەتکردووەتەوە و هیچ پلانێکی نیە لەوێ یاری بکات.

سەرەرای ئاستە بەرزەکەی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو، کە ناوی لە پێکهاتەی نموونەیی پاڵەوانێتیەکەیشدا هات، بەڵام جولیان ناگلیسمان ئەو یاریزانە 35 ساڵانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نەکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button