ئینگلتەراگرنگترین

برێنتفۆرد نرخی ئیڤان تۆنی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی لە جیددیەتی یانە خوازیارەکانی ئیڤان تۆنی تێگەشتووە هەر بۆیە نایەوێ هەرزان ئەو ئەستێرەیەی لێ ببرێتە دەرەوە.

تۆنی کە وەرزی رابردوو هەشت مانگ لە یاریکردن سڕکرا بەهۆی بە تۆمەتی گرەوکردن و پێشێلکاری یاسا بەرکارەکانی پرێمەرلیگ، هێشتا گومان لەسەر ئاستەکەی دروستنەبووە لەلایەن ئەو یانانەی گرنگی بە تواناکانی دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالێکس کروکی لە ماڵپەڕی talkSPORT، برێنتفۆرد بە کەمتر لە 60 ملیۆن پاوەند ئەو هێرشبەرەی نافرۆشێت لەم هاوینە.

چەند یانەیەکی ئینگلیزی لە کێبڕكێی توندان بۆ دەستخستنی تواناکانی یاریزانە ئینگلیزیەکە. لەوانەی ئارسیناڵ ئەگەرچی ناوبەناو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و وا پیشان دەدەن کە چیتر بەدوای گۆڵکارەکەی برێنتفۆردەوە نین.

یاریزانە 28 ساڵانەکە ئەگەرچی وەرزی رابردوو زۆر لە یاریگاکان دابڕا بەهۆی سزاکەوە، بەڵام گاریس ساوسگەیت متمانەی خۆی پیشاندا بە بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button