ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی دۆرتمۆند دەبێتە راهێنەری نوێی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بە فەرمی بروسیا دۆرتمۆند و ئێدین تێرزیچ لەیەکتر جیابوونەوە دوای قووڵتربوونەوەی کێشەیەک کە بۆ ماوەیەک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و بەدیاریکراوی فیناڵی چامپیۆنزلیگ لە سەرەتای ئەم مانگە کاتێک لەگەڵ ماتس هەمڵس کە دۆخەکە ئاڵۆزییەکانی گەیاندە بنبەست.

رەخنە ناوخۆییەکان لەو راههێنەرە زیاتر بەهۆی ئەنجامەکانی بۆندسلیگاوە بوون کە پلەی پێنجەمیان بەدەستهێنا وەرزی رابردوو. ئەگەرچی ساڵی 2021 توانی جامی ئەڵمانیا بباتەوە، بەڵام وادیارە هێشتا زۆر گرفت هەبووە بێ چارەسەر مابوونەوە، هەر بۆیە ئەمرۆ زۆر بە کوتوپڕی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کرد و دۆرتمۆندیش رەزامەندی پیشان دا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گرایم بایڵی، پێشتر کە گراهام پۆتەری ئینگلیزی بژاردەی بەهێز بوو بۆ پۆستەکە، بەڵام ناوبراو ئەو لە لیستی بژرادەکانی دۆرتمۆندا نەماوە. بەم نزیکانە نوری شاهینی ئەستێرەی پێشووی یانەکە کە لەوەتەی زستانی 2023 یاریدەری راهێنەر بوو لە تەنیشت تێریزچ، وەک سەرپەرشتیاری یەکەمی یانە ئەڵمانیەکە دەناسێنرێت.

یەکەم ئەزموونی شاهین وەک راهێنەر، لەگەڵ یانەی ئەنتاڵیاسپۆر کە لە هەفتەی 23ی خولی تورکی تا کۆتایی تیمەکەی تووشی شکست نەهات، لە پلەی حەوتەم کۆتاییان بەو وەرزە هێنا.

شاهین کە ئێستا تەمەنی 35 ساڵە، تورکە و لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. یەکێکە لە ڕەمزە دیارەکانی دۆرتمۆند و لە سێ ماوەی جیاوازدا درێسی ئەو یانەیەی پۆشیوە. کە ماوەکانی 2005-2011, پاشان لە 2013-2018 پێش ئەوەی رووبکاتە ڤێردەر برێمن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button