ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

کەی ئێمباپێ بە میدیاکان دەناسێنرێت؟ ریال مەدرید پێشبینی دەکات فڕەنسا بگاتە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پێشبینی دەکات فڕەنسا بگاتە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 بۆیە پلانی خۆی بۆ ناساندنی ئێمباپێ خستووەتە دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا وردەکاری رێوڕەسمی ناساندنی کیلیان ئێمباپێ و وادەی پەیوەندیکردنی بە مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدریدی راگەیاندووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە ریال مەدرید پێشبینی دەکات هەڵبژاردەی فڕەنسا بگاتە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024، بۆیە بڕیاریداوە رۆژی 14ـی یۆلیۆ ئێمباپێ وەکو یاریزانی نوێی لۆس بلانکۆس بە میدیاکان بناسێنرێت.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕوای وایە ئەگەر فڕەنسا رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو ببێتە پاڵەوانی یۆرۆ، ئەوا رۆژی دواتر لە پاریس بەبۆنەی پاڵەوانبوونیان ئاهەنگ دەگێڕن، بۆیە دوو رۆژ دواتر لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ رێوڕەسمی ناساندنی ئێمباپێ ساز دەکرێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ئەگەر ئێمباپێ بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی یۆرۆی 2024 ئەوا هێرشبەرە فڕەنسییەکە لەگەڵ ریال مەدرید بەشداریی کەمپی ئەمریکا ناکات، لە هەموو حاڵەتێکدا پێشبینی دەکرێت کیلیان سەرەتای مانگی ئاب/ئۆگێست هەفتەیەک پێش یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ ریال مەدرید دەست بە راهێنانەکان بکات، کە رۆژی 14ـی ئاب/ئۆگێست ریال مەدرید و ئاتاڵانتا لە جامی سوپەری ئەوروپا بەیەک دەگەن.

لە یانەی ریال مەدرید پێشبینی دەکەن رێوڕەسمی ناساندنی ئێمباپێ لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ قەرەباڵختر بێت و ریکۆردشکێن بێت، کە یانە مەدریدییەکە بڕیاریداوە چوونە ژوورەوەی هاندەران لە رێوڕەسمەکە بەخۆڕایی بێت و لە ئێستاوە دەستیان بە ئامادەکاریی کردووە، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی نوێ و جیاواز کیلیان بناسێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button