گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤایرۆسێک لەناو کەمپی شاندی هەڵبژاردەی فەرەنسا بڵاو دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەگەڵ نزیکبوونەوە دەستپێکی رکابەرییەکانی یۆرۆ، لە کەمپی مانەوەیان لە ئەڵمانیا تووشی  ڤایرۆسێک بوون.

تەنها سێ رۆژ ماوە بۆ یەکەم یاری فەڕانسا بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا، رادیۆ مۆنتی کارلۆ بڵاویکردەوە کە رەنگە جۆرێک لە ڤایرۆس لە کەمپی مانەوەی یاریزانانی فەرەنسادا بڵاوبوبێتەوە.

دوێنێ چوارشەممە کاروانی هەڵبژاردەی فەرەنسا گەیشتە ئەڵمانیا. و بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەشقێکی گشتی لە شاری پادەربۆرن لەبەردەم نزیکەی 4 هەزار هاندەر بەڕێوەببەن.

بەڵام ئایا هەموو یاریزانەکان ئامادە دەبن؟ ئێستا گومان لەم بابەتە هەیە. بەگوێرەی هەواڵێکی رادیۆ مۆنتی کارلۆ، تا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، بەشێک لە یاریزانان و ئەندامانی ستافی فەرەنسی باری تەندروستیان تێکچووە.

هەندێک هەست دەکەن تووشی هەڵامەت بوون، هەندێکی تریش ئەمڕۆ بەیانی هەستیان بە گرژبوونی ماسولکەکان و سەرئێشە کردووە، ئەمەش وایکردووە ترسی ئەوەی ڤایرۆسێک لە کەمپەکە بڵاوبێتەوە هەیە.

هەڵبژاردەی فەرانسا لە کۆمەڵەی چوارەم دایە و دەبێت بەرواری 17 ئەم مانگە لە یەکەم یارییاندا لە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەمسا ببێتەوە و لە دووەم یاریشیاندا لە بەرواری 21ـی مانگ رووبەڕووی هۆڵەندا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button