یاریگا –
یانه‌ی بارسێڵۆنا بەهۆی دواکەوتنی لە پێدانی مووچەی سەرجەم یاریزانەکانی بۆ وەرزی رابردوو 2023/24، نەیتوانیوه لە ناوچەی سوور دەربچێت، به‌مه‌ش یانه‌كه له مه‌ترسیدایه.
رۆژنامه‌ی ئارای كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردۆته‌وه، کارگێڕی یانەکە بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا،لەگەڵ هانسی فلیکی راهێنەر سەرنجیان لەسەر دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بوو، به‌ڵام پێنه‌دانی مووچه‌ی یاریزانه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌كه دروستكردووه، ئەمەش وا دەکات یانەکە له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی 2024 بێت، ناتوانێت گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات، چونكه فیدراسۆنی یانەکانی خولی ئیسپانیا رێگەی پێنادات له وه‌رزی نوێ یاریزانی نوێ لە لیستی کۆتایی کە ناونوس بكات.
ماڵپەڕی رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی و رۆژنامەی ئارا کەتەلۆنی، بڵاویانكردۆته‌وه، خوان لاپۆرتا سەرقاڵی وەرگرتنی قەرزێکە بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ، وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه بە مەبەستی ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ نیه، به‌ڵكو بۆ ئەوەیه بتوانێت هەموو مووچەکانی بدات.
یاریزانانی بارسا مووچەکانیان به‌سه‌ر دوو كات دابه‌شكراوه، یەکەمیان لە مانگی کانوونی دووەم و دووەمیان لە مانگی حوزەیران مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، كێشه‌ی یانه‌كه‌ش له‌وه‌یه، نەیتوانیوه لە مانگی حوزەیران سه‌رجه‌م مووچه‌كانی بدات.
هه‌روه‌ها یانه‌كه‌كه تا ئێستا پاداشتی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ خانمان خەرج نەکردووە، هەرچەندە مانگێک بەسەر یاریی کۆتایی بەرامبەر ئۆڵۆمپیک لیۆن تێپەڕیوە.
كێشه داراییەکانی بارسا بۆ نیوەی یەکەمی وەرزی داهاتوو درێژ ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌و 100 ملیۆن یۆرۆیه‌ش به قه‌رز وه‌ربگرێت، یانەکە ناتوانێت داهاتی دارایی له كاتی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.