عێراقکوردستان

نیاز محەمەد: بۆ سەرکەوتن لە هەولێرین

Yariga App

یاریگا-

نیاز محەمەد یاریزانی ئێستای تەڵەبە و پێشووی یانەی هەولێر دەڵێت بۆ سەرکەوتن هاتووینەتە هەولێر و سێ خاڵی یاری گرینگی تایبەتی هەیە بۆ ئێمە.

سبەی هەینی ( 14ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024 ) لە یارییەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی هەولێر و تەڵەبە کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، دەربارەی ئامادەکاریان بۆ یاریەکە نیاز محەمەد یاریزانی هێلی بەرگری یانەی تەڵەبە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند:

ئامادەکارییەکانمان زۆر بەباشی بەرێوە دەچن و لە جێبەجێکردنی پلانی راهێنەر گەشبینم بە یاریزانەکان، ئێمە بە ئامانجی سەرکەوتن هاتوینە هەولێر دەمانەوێ سێ خاڵی یاریەکە بە دەست بهێنین، چونکە سەرکەوتن لەم یاریە دەمانگەیەنێتە ریزبەندی حەفتەم و دوو یاری دواخراویشمان دەمێنێت بە سەرکەوتن لەم یاریانەش نزیک دەبینەوە لە چوار گۆشەی زێرین.

یاریزانەکەی هێلی بەرگری سەبارەت بە هاندەرانی یانەی هەولێر و یاریکردن بەرامبەر تیپی پێشووی خۆی کە یانەی هەولێرە زیاتر گوتی:

لەوەتەی لە هەولێر رۆیشتووم یەکەمجارە لە یاریەکی فەرمی رووبەرووی هەولێر دەبمەوە تایبەت لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری، هەستێکی تایبەتم هەیە، هاندەرانی هەولێر هەمووکات پاڵپشتی تیپەکەیان کردووە و رێزیان لە یاریزانەکانی گرتووە، وێرای بارودۆخی هەولێر لە خول لە ساڵانی رابردووش هاندەرانی یانەکە هەمیشە رۆڵی باشیان گێراوە و کاریگەری تەواویان لە سەر تیپەکە دروستکردووە.

یانەی تەڵەبە بە هۆی پەیوەندی کردنی چەند یاریزانێکی بە هەڵبژاردەی عێراق بۆ ژێر 23 ساڵان و بەشداریکردنیان لە پاڵەوانیەتی ئاسیا و سەرکەوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس، پێنج یاری لە خولی ئەستێرەکانی عێراقی دواخرا و لە کاتی ئێستادا کە خولەکە وەستاوە یارییەکانی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button