ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی ئەیسی میلان راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی پاولۆ فۆنسێکای پۆرتوگالی وەک راهێنەری نوێی ئەیسی میلان دەستنیشانکرا.

ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی گرێبەستێکی سێ وەرزەیان لەگەڵ پاولۆ فۆنسێکا واژۆ کردووە، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە تا هاوینی ساڵی 2027 راهێنەری میلان دەبێت.

مووچەی مووچەی ساڵانەی راهێنەرە تەمەن 51 ساڵانییەکە لە یانە ئیتاڵییەکە 2.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

فۆنیسکا لەوەتەی ساڵی 2007 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی پۆرتۆ و سپۆرتینگ براگای پۆرتوگاڵی و شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی و رۆمای ئیتاڵی کردووە، باشترین دەستکەوتی لەگەڵ شاختار بووە، کە سێ جار نازناوی خولی نایابی ئۆکراینا و سێ جاریش جامی ئەو وڵاتەی بەدەستهێناوە و لەگەڵ پۆرتۆش جام و سوپەری پۆرتوگاڵی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button