گرنگترینیۆرۆی 2024

کۆمان گومان لە پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی دەکات

"با بچێت لە هاوڕێکانی بارسێلۆنای بپرسێت"

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کۆمانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، گۆمان لە پێکانی لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا دەکات.

هەفتەی رابردوو رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی تورکیا تووشی پێکان بوو، بەگوێرەی پشکنینە پزیشکییەکان هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە یەکەم یاری یۆرۆی 2024 بەرامبەر هۆڵەندا ناتوانێت یاری بکات، بەڵام بۆ یاری دووەم بەرامبەر نەمسا ئامادە دەبێت.

کۆمانی راهێنەری هۆڵەندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، کە گومانی لە پێکانەکەی لیڤا هەیە، نازانێت بەڕاستی تووشی پێکان بووە یاخود نا.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کردوویەتی، لیڤاندۆڤسکی هێرشبەرێکی مەزنە، بەڵام نازانم بەراستی پێکانی هەیە یاخود نا، لیڤا 150 یاری بە درێسی هەڵبژاردەکەی کردووە، ئەمەش گرنگی ئەو بۆ هەڵبژاردەکەی دەسەلمێنێت.

هاوکات مایکل پرۆبێرزی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە توانجێک وەڵامی لێدوانەکانی رۆناڵد کۆمانی دایەوە.

ئەگەر کۆمان بڕوا بە پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی ناکات بە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات، چوونکە لەوێ هاوڕێی زۆری هەیە.

پۆڵەندییەکان هیوایان بە گەڕانەوەی هێرشبەرەکەیان هەیە، لیڤا هیوای سەرەکییانە و لە 149 یاری نێوذەوڵەتی 82 گۆڵی کردووە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیەتی. یۆرۆی 2024 دەبێت بە چوارەم وەشان لیڤا بەشداریی بکات.

پۆڵەندا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 لە کۆمەڵەی دووەم شانبەشانی هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، هۆڵەندا و نەمسا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button