ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ویلیامز وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا دەداتەوە

یەکێکە لە داواکراوترین یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویلیامز، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا دایەوە.

ویلیامز یەکێکبوو لە دیارترین یاریزانانی وەرزی رابردووی لالیگا، ئەمەش دوای دروستکردنی 17 گۆڵ و تۆمارکردنی پێنجی دیکە.

لویس دێ لا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکەی بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کردووە.

لە لێدوانێکیدا رۆژنامەوانیدا، ویلیامز دەڵێت

زۆر لە بیلباو دڵخۆشم، ئاتلێتیک ئەو یانەیەیە کە هەموو شتێکی پێشکەش کردم. باش دەزانم وەرزی داهاتوو لە کوێ یاری دەکەم. بە بەڕێوەبەری کارەکانم راگەیاندووە، تاوەکو دوای یۆرۆی 2024، نامەوێت گوێم لە هیچ شتێک ببێت.

بەم قسانەی، ویلیامز دەرگای گومانەکانی کردەوە و پەرۆشی خستە نێو دڵی هاندەرانی بارسێلۆنا.

لە ماوەی رابردوودا باس لە گرنگی پێدانی ویلیامز لەلایەن بارسا و بایرن میونش دەکرا، بەڵام بەم قسانە، هەموو دەرگای گواستنەوەی بە کراوەیی هێشتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button