بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

ئایا نەسڕ ئانتۆنیۆ رودیگەری دەوێت؟

ئۆفەرە خەیاڵییەکە راستەقینەیە؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی پێشکەش نەکردووە.

سێشەممەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە یانەی نەسڕی سعودی ئامادەیە لە مێرکاتۆی هاوینە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵانییەکە خەرجبکات.

بەڵام رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی، کە بڵاوکراونەوتەوە نەسڕی سعودی بەهیچ شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی رودیگەری بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی نەداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە هیچ پلانێکی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە نییە،  دەنگۆکانی ئەم دواییە دوورن لەڕاستی، رودیگەر ئەمانجی سعودییەکان نییە.

رودیگەر لە هاوینی 2022 پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی، بە گواستنەوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

بەدرێسی مێرێنگی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 101 یاری کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی درووستکردووە، نازناوی چامپیۆنزلیگ، لالیگا، جامی جیهانی یانەکان، سوپەری ئەوروپا، جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button