ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەیسن گرینوود سەرئێشە بۆ مانچێستەر یونایتد دروستدەکات

ئەم هەفتەیە هەفتەی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی مان یونایتدە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە چەند رۆژی داهاتوودا، بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی مەیسن گرینوود دەدات.

بڕیارە ئەم هەفتەیە، دەستەی کارگێڕی و تیمی هونەری پێداچوونە بە تەواوی رووداوەکانی وەرزی رابردوودا بکەن، لە سەرووی هەمووشییەوە بڕیار لەسەر داهاتووی ئێریک تێن هاخ دەدرێت.

دەیڤد برایلسفۆرد، بەڕێوەبەری وەرزشی کۆمپانیای ئینەس، ژان کلۆد بلان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەرزشی و جەیسن ویلکۆس، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد ئامادەی پڕۆسەی پێداچوونەوەکە دەبن.

پێگەی HITC بڵاویکردووەتەوە، پێشوەختە دەستەی کارگێڕی بڕیاریداوە گرینوود دووربخاتەوە و ناوی دەخرێتە سەر لیستی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان. بەگوێرەی پێگەکە بێت، مان یونایتد ئامادەیە بە 50 ملیۆن پاوەند رێگە بەچوونە دەرەوەی گرینوود بدات.

گرینوود لە وەرزی رابردوودا بە خواستن یاری بۆ خێتافی کرد، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، سەرنجی چەندین یانەی گەورەی وەک ئاتلێتیکۆ مەدرید و یوڤێنتوسی راکێشاوە.

لە وەرزی رابردوودا، مەیسن 10 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ خێتافی کردووە و بۆ پێکهاتەی نموونەیی وەرزی رابردووی لالیگا پاڵێورابوو. جیا لەمەش بە باشترین یاریزانی وەرزی خێتافی دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button