ئه‌وروپاگرنگترینیۆرۆی 2024

ئامارێک دەیسەلمێنێت کریستیانۆ رکابەری هەڵبژاردەکانی یۆرۆی 2024 دەکات

Yariga App

یاریگا-

رۆژی هەینی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی پۆرتوگالی بۆ جاری شەشەم بەشداری یۆرۆ دەکات، هەر لەگەڵ بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال، گۆڵکاری مێژوویی یۆرۆ چەندین ریکۆردی مێژوویی تۆمارکرد.

دۆن بووە یەکەم یاریزانی مێژوو بانگهێشتی 6 پاڵەوانێتی جیاوازی یۆرۆ بکرێت، بە جۆرێک لە ساڵی 2004 وە تاوەکو 2024 کریستیانۆ لە لیستی بانگهێشتکراوی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بووە بۆ سەرجەم پاڵەوانێتیەکان.

رۆناڵدۆ شەوی رابردوو بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ئێرلەندا، ژمارەی گۆڵە نێودەوڵەتییەکانی گەیاندە 130 گۆڵ وەکو خاوەنی ریکۆردی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی لە مێژوودا.

لەگەڵ تازەکردنەوەی ریکۆردەکە و نزیک بوونەوە لە یۆرۆی 2024, رکابەری لە نێوان رۆناڵدۆ و هەڵبژاردە بەشداربووەکانی یۆرۆدا دروست بوو، بە جۆرێک ژمارەی گۆڵەکانی کریستیانۆ بۆ وڵاتەکەی، زیاترە لە گۆڵی سەرجەم یاریزانەکانی 16 هەڵبژاردەی بەشدار لە یۆرۆی 2024 بۆ وڵاتەکەیان، لە نێو ئەو هەڵبژاردانەشدا ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button