دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر یونایتد بۆ شوێنگرەوەی ئۆنانا روودەکاتە ئاسیا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ستراتیژی گواستنەوەکانی دەگۆڕێت و روودەکاتە دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا و ئەمریکا بۆ هێنانی یاریزانی نوێ.

پێگەی گۆڵپارێزیی مان یو کە یەکێک بوو لە گرفتەکانی یانەکە، دوای رۆیشتنی دەیڤد دی خیایش ئاندرێ ئۆنانا نەیتوانیوە ببێتە مایەی رەزامەندەی کارگێڕی مانچێستەر هەر بۆیە لە ئێستادا دەنگۆ گەرمە کە هەموو هەوڵێکیان بۆ گواستنەوەی زیۆن سوزوکی یابانی بەگەڕبخەن.

بەگوێرەی سەرچاوە ئینگلیزیەکان و پشتبەست بە هەواڵەکان لە یابانەوە، مانچێستەر یونایتد ئەوپەڕی کۆششی خۆیان دەدەن تا ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ سوزوکی واژۆ بکەن. ئەوە لە کاتێکدایە یانەی جێنەوای ئیتاڵیشی لێچووەتە پێشەوە.

هاوینی ساڵی پاریش خودی ئێریک تێن هاخ ئەو داخوازییەی هەبوو بۆ گواستنەوەی سوزوکی تەمەن 21 ساڵ، بەڵام مانچێستەر ئەوکات تەنها 5 ملیۆن یۆرۆیان دەدا. خودی گۆڵپارێزەکەیش ئۆفەری یانە ئینگلیزیەکەی رەتکردەوە، کە هۆکارەکەی زیاتر بۆ سەلماندنی خۆی بوو لەگەڵ یانەی ئوراوای وڵاتەکەی و سانت ترودینسی بەلجیکی تا هەلی بانگهێشتکردنەوەی بۆ یارییەکانی ئۆڵپمیادی فەرەنەسا زیاتر بێت.

ئۆنانای کامیرۆنی کە هاوینی رابردوو لە ئینتەر میلانەوە بە بڕی 52 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد. وەرزی رابردوو لە 38 یاریی پرێمەرلیگدا 58 گۆڵی لێکرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button