ئه‌مریکاگرنگترینیۆرۆی 2024

مێسی وەڵامی کیلیان ئێمباپێ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا-

لێدوانێکی کیلیان ئێمباپێ هەمووانی هێنایە دەنگ و ئەمجارەیان لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی قسەی خۆی کرد لەوبارەیەوە.

هەفتەی پێشوو ئێمباپێی فەڕەنسی لە لێدوانێکدا وتی، جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە جامی جیهانی سەختترە.

کاردانەوەکانی دوای ئەم لێدوانە، زۆر بوون، بەشێک لە یاریزانەکانی ئەرجەنتینی وەڵامی خۆیان دایەوە، تاوەکو ئەوەی ئەمڕۆش لیۆ مێسی لە دیمانەیەکی نوێدا، لە بەراوردی یۆرۆ و جامی جیهانیدا رایگەیاند:

هەمووان گرنگی بەو پاڵەوانێتییە دەدەن کە تێیدا یاری دەکەن، جامی نەتەوەکانی ئەوروپا پاڵەوانێتیەکی زۆر گرنگە، بەڵام دەبێت بزانیت لەو پاڵەوانێتیەدا ئەرجەنتین بەشدار نیە، کە سێ جار پاڵەوانی جیهان بووە، بەرازیل بەشدار نیە کە پێنج جار پاڵەوانی جیهان بووە، ئۆرۆگوای بەشدار نیە کە دوو جار پاڵەوانی جیهان بووە، چەندین یاریزانی گەورەی جیهان ناتوانن بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە بکەن، هەر بۆیە ناتوانین بڵێین یۆرۆ لە جامی جیهانی سەختترە

مێسی بەردەوام بوو لە وەڵامدانەوەی ئەو لێدوانە و وتی:

باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان بەشداری مۆندیال دەکەن، لە هەموو کیشوەرەکان هەمووان هەوڵی ئەوە دەدەن ببنە پاڵەوانی جیهان، هەر بۆیە مۆندیال تایبەتمەندی خۆی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button