یاریگا –
مێسی لەبارەی وازهێنانی لە یاریکردن بڕیاری کۆتایی خۆی ئاشکراکرد و دەڵێت ‘ئینتەر مەیامی دەبێتە دوایین یانە یاریی بۆ بکەم’.
لیۆنێل مێسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی ESPNـی ئەمریکی دەڵێت :’ئینتەر مەیامی دەبێتە دوایین یانەی کاروانی وەرزشیم، بەڵێ ئەمڕۆ بڕوام وایە ئەم یانەیە دەبێتە دوایین یانەی من’.
دەشڵێت :’من زۆر چێژ لە یاریی تۆپی پێ وەردەگرم، من لە هەموو شتێک زیاتر چێژی لێ وەردەگرم چونکە دەزانم زۆرم نەماوە واز لە یاریکردن دەهێنم، رۆژانە هەوڵ دەدەم چێژ لە هەموو وردەکارییەک وەربگرم، چونکە دەزانم کاتێک واز لە یاریکردن دەهێنم زۆر بیری یاریکردن دەکەم’.
“INTER MIAMI VA A SER MI ÚLTIMO CLUB”, la frase de Leo Messi con #ESPN que dará la vuelta al mundo.
📺 HOY no te pierdas el mano a mano con Messi por #ESPNenStarPlus (18:30 ARG) pic.twitter.com/QXtKGqQGyK
— SportsCenter (@SC_ESPN) June 12, 2024
مێسی لەبارەی وازهێنانی لە یاریکردن دەشڵێت :’ئامادە نیم بۆ جێهێشتنی دونیای تۆپی پێ، هێشتا حەزم لە یاریكردنە، هەمیشە وام کردووە، من تۆپی پێم خۆش دەوێت، من رۆژانە چێژ لە راهێنانەکان و یارییەکان وەردەگرم، بەڵام کەمێم ترسم هەیە بەمزووانە هەموو شتێک کۆتایی دێت’.
لیۆ لە دیمانەکەی دەڵێت :’بەدەستهێنانی جامی جیهانی لە قەتەڕ هۆکار بوو بۆ ئەوەی کێبڕکێکانی خولەکانی ئەوروپا بەجێبهێڵم و رووبکەمە ئەمریکا، بەدەستهێنانی جامی جیهانی وای لە من کرد جیاوازتر لە شتەکان بڕوانم، زۆر قورس بوو ئەوروپا بەجێبهێڵم و بێمە ئەمریکا’.