گرنگترینیۆرۆی 2024

ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە

تەنیا دوو رۆژ بەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024

Yariga App

یاریگا –

جۆن ستۆنز بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای نەکردووە.

هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، جۆن ستۆنزی بەرگریکاری هەڵبژاردەکە بەهۆی نەخۆشی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە.

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە یەکەم مەشقیان لە کەمپەکەیان لە ئەڵمانیا کرد، جگە لە جۆن ستۆنز، سەرجەم یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی دیکە بەشداری راهێنانەکانیان کردووە.

لە یۆرۆی 2024 هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا لە کۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سلۆڤینیا، دانیمارک و سڕبیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button