ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن سێ بەرگریکاری کردووەتە ئەمانج

ئامانجەکانی کۆمپانی

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی دوو بەرگریکاری پرێمەرلیگ و بەرگریکارێکی بۆندسلیگای کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری یانەکە، بایرن میونشن دەیەوێت جۆی گۆمێزی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول بگوازێتەوە ریزەکانی.

گۆمێز لە وەرزی 2023/24 باشترین وەرزەی خۆی لەگەڵ رێدز بەڕێکرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 51 یاری یانەکەی کرد و سێ گۆڵیشی درووستکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میرەر، لیڤەرپوول بەهیچ شێوەیەک نیازی فرۆشتنی گۆمێزی نییە، ئاڕنێ سڵۆتی راهێنەری نوێی یانەکە گۆمێز بە یاریزانێکی گرنگ سەیردەکات و دەستەرداری نابن.

جۆی گۆمێز

بەپێی هەمان سەرچاوە، لێڤی کۆڵویڵی بەرگریکاری تەمەن 21 ساڵانی یانەی چێڵسی ئامانجێکی دیکەی باڤارییەکانە، لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی گۆمێز هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بەڵام لەندەنییەکانیش هاوشێوەی لیڤەرپوول ئامادەنین دەستبەرداری بەرگریکارە ئینگلیزییەکەیان ببن، کە لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 32 یاری یانەکەی کرد، گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی درووستکرد.

لێڤی کۆڵویڵ

جیا لە پرێمەرلیگ، جۆناسان تای ئەڵمانی و بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزن ئامانجێ سێیەمی بایرن میونشنە، کۆمپانی بە ئاستی یاریزانەکە سەرسامە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

جۆناسان وەرزی رابردوو رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە سەرکەوتنەکانی یانەکانی، بەشداری 48 یاری کرد، شەش گۆڵی کرد و یەک گۆڵیشی درووستکرد، نازناوی خول و جامی ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.

کۆمپانی دەیەوێت بەر لە داخرانی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە، بەهەرشێوەیەک بێت گرێبەستی یەکێک لەو سێ بەرگریکارە لە بەرژەوەندی یانەکەی یەکلایی بکرێتەوە.

جۆناسان تا

بابەتی زیاتر

Back to top button