گرنگترینیۆرۆی 2024

ئەو یاسا نوێیانەی لە یۆرۆی 2024 جێبەجێ دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

بەر لە دوو رۆژ دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا، هاندەران لە سەرانسەری ئەوروپا و جیهان بە تامەزرۆییەوە چاوڕێێ دەکەن بۆ ئەوەی نمایشێکی دیکەی درەوشاوەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ببینن.

یۆرۆی 2024 بە بەشداری 24 هەڵبژاردە لەسەرتاسەری ئەوڕوپا چاوێکی زۆری لەسەرە و رەنگە ببێتە دوایین یۆرۆی چەندان ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ وەکوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لۆکا مۆدریچ، مانوێل نۆیەر و تونی کرووس.

لە یۆرۆی ئەمجار یوێفا چەندین گۆڕانکاری لە یاساو رێساکانی پاڵەوانەتییەکەدا کردووە کە پێشووتر و لە دوایین یۆرۆ کە 2020 بەڕێوە چوو جێبەجێ نەکرابوون و بڕیارە ئەمجارە لە ئەڵمانیا جێبەجێ بکرێن گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەن:

کەم کردنەوەی ژمارەی ناوبژیوانان:

یەکێک لە هۆکارە مشتومڕاوییەکان لە یارییە مۆدێرنەکەدا، یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR)ـە لە راستیدا لە ساڵانی رابردوودا لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا بەکارهێنانێکی باشتری بەخۆیەوە بینیوە. لە یۆرۆی 2020، دەستەی ناوبژیوانان لە هەر یارییەکدا لە نۆ ناوبژیوان پێکهاتبوون، ئەوانیش بریتی بوون لە: ناوبژیوان و دوو یاریدەدەری لەناو یاریگا و بەرپرسێکی چوارەم و یاریدەدەری ناوبژیوانی یەدەگ لە یاریگاکە و تیمێکی چوار کەسی VAR یان بەڕێوەدەبرد.

وەشانی ئەمساڵی پاڵەوانێتییەکە تیمی بەرپرسانی ڤار بۆ سێ کەس کەمکردووەتەوە، پێدەچێت رێگە بە پێداچوونەوەی کەمتر و پرۆسەیەکی خێراتر و روونتری VAR بدات، هەروەها یوێفا خولێکی بۆ سەرجەم ناوبژیوانان و یاریدەدەرانی ناوبژیوانان و بەرپرسانی ڤار، کە مانگی رابردوو لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، کردەوە.

پارێزبەندی ناوژیوان:

یاسایەکی نوێ کە لەم پاڵەوانەتییە زیاد دەکرێت ئەوەیە، لەکاتی پارێزبەندی ناوبژیوان و رەخنەگرتن لێی ئەوا یاریزانەکە راستەوخۆ کارت زەردی پێدەدرێت. تاکە یاریزان بتوانێت لەگەڵ ناوبژیوان سەبارەت بە بڕیارەکانی قسەی لەگەڵدا بکات کاپتنی هەڵبژاردەکەیە. ئەم یاسایە لەلایەن یوێفاوە بەمەبستی کەمکردنەوەی مشتومڕی لە یارییەکان و کەمکردنەوەی فشار لەسەر ناوبژیوانان داناوە.

لەئەگەری ئەوەیکە کاپتنی هەڵبژاردەکە گۆڵپارێزەکەیان بێت ئەوا کاپتن دەتوانێت یاریزانێک وەکوو نوێنەری خۆی بنێرێتە لای ناوبژیوان، لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەم یاسایە هەریاریزانێک راستەوخۆ بچێتە لای ناوبژیوان کارتی زەردی پێدەدرێت.

پێداچونەوە بە بڕیاری پێدانی کارتی زەرد یان سوور:

کارتەکان لە قۆناغی پاڵاوتنەکان، هەردوو قۆناغی کۆمەڵەکان و پلەی ئۆفەکان، لەدوای چوونە ناو پاڵەوانێتییەکەدا بەسەر دەچن، واتە هەموو یاریزانێک لەسەر ریزبەندییەکی پاک دەستپێدەکات. لە پاڵەوانێتی کۆتاییدا، یاریزانان و بەرپرسانی تیپەکان دوای دوو کارت، هەروەها دوای هۆشداری چوارەم، بۆ یاری داهاتووی رکابەرییەکان رادەگیرێن.

کارتەکانی ئەو یارییانەی لە پاڵەوانێتییەکەدا وەرگیراون، لە کاتی تەواوبوونی قۆناغی چارەکی کۆتاییدا کۆتایی دێت و بەو هۆیەوە ناگوازرێنەوە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. ئەگەر یاریزانێک کارتی سووری راستەوخۆ یاخوود دوو کارتی زەردی وەرگرت، ئەوا تەنیا بۆ یەک یاریی رادەگیرێت.

گۆڕانکارییەکان:

تیپەکان دەتوانن تا پێنج لە یاریزانە یەدەگەکان لە هەر یارییەکدا بەکاربهێنن، لەگەڵ یەدەگی شەشەم رێگەپێدراوە ئەگەر یارییەکان بچنە کاتی زیادکراوەوە، هەر تیپێک رێگەی پێدەدرێت سێجار داوای وەستانی کات بکات بۆ ئەوەی پێنج گۆڕانکارییەکەی بکات شانبەشانی وەستانێکی زیادە لە کاتی زیادکراودا.

بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە تۆپدا:

بۆ یەکەمجار تۆپی فەرمی ئەدیداس (Fussballiebe) تەکنەلۆژیای لەناو بەکاردەهێنرێت. داتای تۆپەکان لە کاتی رووداوەکان راستەوخۆ بۆ بەرپرسانی VAR دەنێردرێن بۆ یارمەتیدانی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت یارمەتی VAR بدات بۆ دیاریکردنی فاولە ئەگەرییەکانی تۆپی دەست و رووداوەکانی لێدانی سزا.

هەروەها تەکنەلۆجیای هێڵی گۆل لەم پالەوانەتییەدا بەکاردەهێنرێت و لە رێگەی کاتژمێرێکی لەرزینەوە ناوبژیوان ئاگادار دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button