ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی بێنیامین شێشکۆ گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یانەکانی پرێمەرلیگ چاویان لەسەرییەتی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بێنیامین شێشکۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی لایپزیگ بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی بێنیامین شێشکۆی سلۆڤینی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە تا هاوینی 2029 نوێکردووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی گرێبەستە نوێیەکە بۆ ماوەی 5 وەرزی دیکە دەبێت، بەڵام مەرجێک لە گرێبەستەکە هەیە رێگە بە یاریزانەکە دەدات لە هاوینی 2025 یان 2026 پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

شێشکۆ یەکێکە لە هێرشبەرە دیارەکانی بۆندسلیگا، هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی وەرزی رابردووی، هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد خۆیان بۆ گواستنەوەی ئامادە کردبووە.

بەڵام یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە وای بەباش زانیووە، ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە تا زیاتر گەشە بکات، دواتریش پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەتر بکات.

شێشکو لە هاوینی رابردوو بە بڕی 24 ملیۆن یۆرۆ لە سالزبورگەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 42 یاری کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە. نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button