جیهانگرنگترینیۆرۆی 2024

له‌ یۆرۆ رۆناڵدۆ سه‌ره‌كی ده‌بێت یان نا؟ راهێنه‌ری پورتوگال وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

ماتێنێز: به‌لێن به‌ پورتوگالیه‌كان ده‌ده‌م

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال، خۆی لە پرسیارێک دەدزێتەوە کە سەبارەت بەوەی ئایا کریستیانۆ رۆناڵدۆ، له‌ یۆرۆ لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەى پورتوگال ده‌بێت یان  به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ده‌گ به‌شداری ده‌كات.

ئەو پرسیاره‌ دوای ئه‌وه‌هات، كه‌ رۆناڵدۆ له‌ یاریی به‌رامبه‌ر ئێرله‌ندا درەوشاوەییه‌وه‌، پورتوگال لە دوایین دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری  بۆ یۆرۆی 2024 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام  یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ ، رۆناڵدۆش سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی دوو گۆڵ.


پرسیار لە رۆبێرتۆ مارتینێز کرا کە ئایا رۆناڵدۆ یاریزانێك ده‌بێت لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ یۆرۆ؟ مارتینێز له‌ وه‌ڵامدا گوتی، لە قۆناخێکدام کە بیر لە پێکهاتەی سەرەکی ناکەمەوە دەتوانم باسی کریستیانۆ بکەم کە پابەندبوونی وەک سەرکردە باوەڕپێنەکراوە، شاهیدی دوو گۆڵی ئاست بەرزی جیهانی ئه‌و بووین .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی من پێم خۆش بوو کارەکان بوو به‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدران، کاتێک یاریزانێکی وەک کریستیانۆ  دوو گۆڵی تۆمارکرد، دڵخۆشترم ده‌كات، ئه‌و یه‌كه‌م هەڵبژاردن کە دەیکات یارمەتیدانی هاوڕێکانیه‌تی.

باسی له‌وه‌شكرد، دەتوانن سەیری ئامارەکان بکەن، یاریزانێکە لە 50 یاریدا 51 گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام ئەمە رۆژێکی گونجاو نییە بۆ بڕیاردان، ئێمە کاردەکەین، یاریزانەکان کاری نایابیان کرد.

گوتیشی، یارییەکی ئامادەکاری بوو، رۆناڵدۆش لە ناوچەکانی یاریگا بوو بۆ ئەوەی شوێن بۆ یاریزانەکانی دیکە بکاتەوە، ئێمە لە هێڵی ناوەڕاستدا باڵادەستی ژمارەییمان دروستکرد، وەک گوتم ئەمڕۆ رۆژی بڕیاردان نییە.

لە کۆتاییدا گوتی، بەڵێن بە پورتوگالیەکان دەدەم کە هەموو شتێک ده‌كه‌ین، ئەوان شایەنی ئەوەن، دەمانەوێت شانازییان پێبکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button