ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: مانچێستەر یونایتد چارەنووسی تێن هاخی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

دواجار مانچێستەر یونایتد بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا سەبارەت بە داهاتووی ئێریک تێن هاخ.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە کە لەوەتەی کۆتا یارییان لە فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرانبەر مان سیتی لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو لە ژێر کۆتا هەڵسەنگاندنی بەرپرسانی مانچێستەرە، هیچ بڕیارێکی لێ روون نەبووە لەبارەی هێشتنەوە یاخود بەڕێکردنی لە ئۆڵدترافۆرد دوای بەسەربردنی دوو وەرز لەگەڵ ئەو یانەیە.

تۆزێک پێش ئێستا دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە زە ئەتڵەتیک بڵاویکردەوە کە “ئینیۆس” گروپی خاوەنپشکی 25% لە خاوەندارێتی یانەکە دوای گفتوگۆکانی ئەمڕۆ بریاریان داوە تێن هاخ لە پۆستەکەدا بهێڵنەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە گفتوگۆکان بەردەوامدەبن سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی را‌هێنەرە هۆڵەندیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button