عێراقمۆندیالی 2026

کاساس: دڵحۆشین بە کۆکردنەوەی تەواوی خاڵەکانی کۆمەڵەکەمان

Yariga App

یاریگا-

ڤیکتۆر کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دڵحۆشی خۆی بە سەرکەوتن بەرامبەر ڤێیتنام دەربڕی و گەشبینە بە ئاستی هەڵبژاردەکە لە قۆناخی دووەم.

دوێنێ شەو ( 11ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) لە دوایین یاری قۆناخی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 لە بەسڕە هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی 3 _ 1 لە هەڵبژاردەی ڤێیتنامی بردەوە و بە پلەی یەکەم گەیشتە قۆناخی دووەمی پاڵاوتنەکە، دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە قیکتۆر کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی:

دڵخۆشین بە کۆکردنەوەی تەواوی خاڵەکانی کۆمەڵەکەمان، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم کە هەمیشە پاڵپشتیەکی باش بوونە بۆ هەڵبژاردەکەیان، لە هەمان کاتیشدا دڵخۆشم بە ئاستی تەواوی یاریزانەکانم وئەرکەکانیان بەباشی جێبەجێکرد، لە سەرەتای یاریەکەوە تووشی کێشەبووینەوە هەرچەندە کۆنتڕۆلی یاریگاشمان کردبوو بە تۆمار کردنی گۆڵەکان کەشەکە ئاسایی بوویەوە، قورسە لەم پلە گەرمیە یاری بکەیت و تیپی بەڕامبەریش بە شێوازی بەرگری یاری بکات، بەڵام گرینگترین کار بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە بوو، بەردەوام دەبین لەسەر یاریکردن بە شێوازی هێرشبەری، بەڵام هەندێ جاریش ناچار دەبین بەرگری بکەین بە گوێرەی بارودۆخی یاریەکە.

عەلی جاسم هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق کە خاوەن گۆڵی دووەمی یاریەکە بوو، دوای تەواو بوونی یاریەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

ئاستێکی باشمان لە یاریەکە نیشاندا و کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە شەش یاری کارێکی زۆرباشە، لەگەڵ هاوڕێکانم هەۆڵدەدەین دڵی گەلی عێراق خۆش بکەین و خەونەکەیان بەدی بهێنین، بۆ ئەمەش پێویستە هەموومان یەک دەست بین تاوەکو ئامانجەکەمان بپێکین.

لە 26ـی ئەم مانگە تیروپشکی قۆناخی دووەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 ڕادەکێشرێت کە هەڵبژاردەی عێراق کەوتە ئاستی دووەم و چاوەڕوان دەکرێت رێگای سەرکەوتنی بۆ مۆندیال ئاسانتر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button