گرنگترینمۆندیالی 2026

بە ڤیدیۆ؛ گۆڵێکی شەرمەزارکەر خەونی لەمێژینەی هیندیەکانی وێرانکرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی هیندیستان ئەم جارەیش نەیانتوانی بە خەونی لەمێژینەیان بگەن کە بەشداربوونە لە یارییەکانی جامی جیهانی، پاڵەوانێتیەک کە هەرگیز هیندیەکان پێینەگەشتوون لە مێژووی دورودرێژی خۆیاندا.

ئەمشەو لە گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، لە کۆمەڵەی یەکەم قەتەر و هیندستان رووبەڕوو بوونەوە لە یاریگای جاسم بن حەمەد لە دۆحەی پایتەخت. هەڵبژاردەی میوان لە خولەکی 37 توانیان دەستپێشخەریی بکەن و تۆڕی خاوەنماڵ بهەژێنن. درێژەیان بەو ئەنجامە دا تا لە خولەکی 73 لە حاڵەتێکی ئێجگار جێ-مشتومڕدا قەتەرییەکان ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە لە تۆپێک کە لە زۆربەی گۆشەکانەوە وا دەردکەوت چووبێتە دەرەوەی کۆتا هێڵی یاریگا، بەڵام ناوبژیوانی سەرهێڵ نەیبینی و یاریزانانی قەتەر تۆپەکەیان هێنایەوە و گۆڵیان پێتۆمارکرد.

گۆڵەکە هەرزوو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و میدیاکان بەبایەخەوە سەرنجیان خستە سەری.

لە یەکەم کاردانەوەدا پێگەی مەیڵی ئینگلیزی بە “گۆڵی تارمایی” ناوزەدی کرد، کە وەسفە بۆ ئەو حاڵەتانەی تۆپ هێڵی کۆتایی یاریگا تێدەپەڕێنێت بەڵام دواتر بڕیاریی بەردەوامبوونی یاری لێدەدرێ لەلایەن ناوبژیوانەوە.

هەمان سەرچاوە لە پێگەی ئێکس نووسیویانە “هیندستان دزی لێکرا”

ڤیدیۆی گۆڵەکە:

ئەوە هەڵمەتی هاندەرانی هیندستان لەولاوە بوەستێت کە سۆشیاڵ میدیایان تەنیوە بە کاردانەوەکانیان لەپای ئەو هەڵە ناوبژیوانیە کە هەڵبژاردەکەیان باجەکەی دا.

قەتەرییەکان جارێکیتر لە خولەکی 85 گەڕانەوە و ئەنجامەکەیان کرد بە 2-1 و بەوەش خۆیان پلەی یەکەم، هەڵبژاردەی کوێت بە حەوت خاڵەوە و هیندستانیش بە پێنج خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرت. هەرچی ئەفغانستانیشە لە پلەی چوارەم گیرساوەتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button