بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لویس گلێرمی بۆ یانەیەکی لەندەن

Yariga App

یاریگا –

لویس گلێرمی یاریزانی بەهرەداری دەرکەوتووی بەرازیلی بارگەوبنەی لە خولی وڵاتەکەی پێچایەوە و گواسترایەوە بۆ خولی ئینگلیزی.

گلێرمی کە ماوەیەکە لەژێر رادارەکانی وێستهامدایە، لە کۆتاییدا یانەکەی پایتەختی ئینگلاند توانی لەگەڵ پاڵمێراس بگاتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی لویس بەرەو رۆژهەڵاتی لەندەن.

کەمێک پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ ناوەڕۆکی رێککەوتن و وردەکارییەکانی ئاشکراکرد و نووسیویەتی کە ئەمرۆ پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ لویس ئەنجامدراوە و سبەینێ چوارشممە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

رۆمانۆ لە زاری دین ستێدتێنی بەڕێوبەری هونەری وێستهامەوە زانیوشیەتی کە تێچووی گواستنەوەکەی گلێرمی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بە گۆڕانکارییەکانەوە و ماوەکەشی تا 2029 دەخایەنێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە.

ئەو یاریزانە ناوەڕاستکارە تازە تەمەنی 18 ساڵە و یانە لەندەنیەکە بۆ بتەوکردنی ریزەکانی گواستوویانەتەوە بەتایبەت ئێستا کە دەنگۆ بەهێزە دۆگلاس لویس و یاریزانی دیکەیش بفرۆشن لەبەر پابەندبوون بە یاساکانی سوود و بەردەوامی لە یانەکانی ئینگلتەرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button