دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا گەیشتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ گۆڵکاری لالیگا

Yariga App

یاریگا –

تەقینەوەی ئاستەکەی لە یەکەم وەرزی لە خولی ئیسپانیا، ئارتیم دۆڤبیک توانی چاوی یانە گەورەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت و هەوڵی دەستخستنی تواناکانی بدەن.

هێرشبەرە ئۆکراینیەکە هاوینی رابردوو لە یانەیەکی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ جیرۆنا بە بڕی تەنها 7 ملیۆن یۆرۆ، کە گرانترین گواستنەوەی جیرۆنایە تا ئێستا. وەرزی رابردوو بە 24 گۆڵ رکابەرێتی لە ئەستێرەکانی خولی ئیسپانی بردەوە و توانی ببێتە گۆڵکاری خولەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پاتریک بێرگەر رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتس، ئاتلێتیکۆ مکوڕە لە گواستنەوەی دۆڤبیک و لە ئێستاشدا رێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە لەنێوان دۆڤبیک و یانە ئیسپانییەکە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە هاوکات ناپۆلی ئیتاڵی چووەتە گفتوگۆوە بۆ هەمان مەبەست، بەڵام خودی ئارتیم بەپەرۆشە تا هەنگاوی داهاتووی هەر لە ئیسپانیا بێت.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو بوو فابریزۆ رۆمانۆ بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی  یاریزانە 26 ساڵاناکەی ئاشکراکرد کە 40 ملیۆن یۆرۆیە و یانەکەیشی نایەوێت کەمتر لەو نرخە دەستبەرداریبێت.

جیرۆنا نرخی گۆڵکارەکەی دیاریکرد

پاتریک بێرگەریش لە هەواڵەکەی ئەمڕۆیدا هەمان زانیاری دووپات کردووەتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە تا 2028 لەگەڵ جیرۆنا دەیهێڵێتەوە، 40 ملیۆن یۆرۆیە.

وەرزی رابردوو یانە تازە دەرکەوتووەکەی مەدرید ئەسپی رەشی لالیگا بوو کە توانیان پلەی سێیەم وەرگرن و راستەوخۆ سەربکەون بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button