عێراقکوردستان

یاسین سامیە شایستە دارایی یەکانی پێدرا و ماڵئاوایی لە یانەی هەولێر کرد

Yariga App

یاریگا-

دوای توشبوونی بە پێکان و نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو لە قاچیدا، یاسین سامیە هێرشبەری سوری یانەی هەولێر سەردانی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی هەولێری کرد.

موئەیەد مەغدید سەرۆکی یانەی هەولێر پێشوازی لە یاسین سامیە هێرشبەری تیپەکەی کرد دوای ئەوەی لە رابردوودا بەهۆی نەشتەرگەریەوە لە یانەکە دابڕابوو، لەم دانیشتنەدا موئەیەد مەغدید چەپکە گوڵی پێشکەش بە یاریزانی ناوبراو کردوو تێچووی نەشتەرگەریەکەشی بۆ یاسین گەڕاندەوە، هێرشبەرە سوریەکەش بە فەرمی ماڵئاوایی لە یانەکە کرد،  لەم بارەیەوە پەڕەی تایبەتی یانەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت:

دوای ئەوەی هێرشبەری پیشەگەری سوری یانەکەمان (یاسین سامیە) لە یارییەکی دۆستانەدا تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە لە شاری ھەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، ئەمڕۆ سێشەممە بەرێز (موئەیەد مەغدید) سەرۆکی یانەکەمان، بەئامادەبوونی جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانە، پێشوازیان لە یاریزان (یاسین سامیە) کرد بەمەبەستی پێدانی ماف و شایستە دارییەکانی و بڕی پارەی نەشتەرگەرییەکەی.
لە میانەی پێشوازی کردن لە یاسین سامیە، بەڕێز سەرۆکی یانە سوپاسی یاریزانی ناوبراوی کرد، کە لە ماوەی رابردوودا خزمەتی یانەی وەرزشی هەولێری کردووە، وە ھیوای سەرکەوتن لە وێستگەی داهاتوو و چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بۆ خواست و بەچەپکە گوڵ ماڵئاوایی لە یاریزانەکە کرد، لە بەرامبەردا (یاسین سامیە) سوپاسی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارو ئەرکەکانیان .

بابەتی زیاتر

Back to top button