یۆرۆی 2024

چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی لە بەشداریکردنی لە یۆرۆی 2024 یەکلاکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەهۆی پێکانەوە لە یاریی یەکەمی پۆڵەندا لە یۆرۆی 2024 بەرامبەر هۆڵەندا بێبەش دەبێت.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر تورکیا دووچاری بوو، لە یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێبەش دەبێت و ناتوانێت بەرامبەر هۆڵەندا یاریی بکات، بەشداریکردنی لە یاریی دووەمیش مسۆگەر نییە.

تۆنی خوانمارتی رۆژنامەنووسی ئیسپانی و پەیامنێری رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، لیڤاندۆڤسکی ناتوانێت لە یارییەکەی هۆڵەندا یاریی بکات، بەڵام بۆ یاریی دووەم بەرامبەر نەمسا ئامادە دەبێت و بەشداریی ئەو یارییە دەکات.

Image

پۆڵەندا لە کۆمەڵەی یەکەم هاوشانی هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، نەمسا و فڕەنسا یاریی دەکات و بەگوێرەی پێشبینییەکان، هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا بۆ یارییەکانی نەمسا و فڕەنسا بەردەست دەبێت، کە ئەو هێرشبەرە 35 ساڵانە لەم وەرزە لەگەڵ بلاوگرانا لە 49 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 26 گۆڵ و 9 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button