یاریگا –
باڵیۆزخانەی چین لە ئیسپانیا، لەسەر دروشمی سوکایەتیپێکردنی یەکێک لە هاندەرەکانی ریال مەدرید بە فەرمی داوای روونکردنەوە لە یانەکە دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ باڵیۆزخانەی چین لە ئیسپانیا، بەهۆی لێدوانەکانی ئەم دواییەی هاندەرێکی یانە مەدریدییەکە ناڕەزایەتی فەرمی خۆی پێشکەش بە ریال مەدرید کرد. ئەوان قسەو و دروشمەکانی هاندەرەکەیان بە سووکایەتیکردن بە چین وەسف کردووە.
نوێنەرایەتی دیپلۆماسی چین لە ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا کە دوێنێ دووشەممە لە پێگەی خۆیدا بڵاویکردەوە، کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە قسەکانی هاندەرێکی ریال پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کردبووی نیشاندا و بە “شۆکهێنەر” ناوی برد.
Chinese embassy protests after Real Madrid fan’s ‘racist and sexist’ interview https://t.co/7oPKqYrdhZ
— South China Morning Post (@SCMPNews) June 11, 2024
هاندەرەکەی ریال مەدرید چیکردووە؟
پەیامنێرێکی چینی دانیشتووی لەندەن دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چووە لای هاندەرانی ریال لە دەرەوەی یاریگای وێمبڵی بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکات سەبارەت بە یارییەکە. هاندەرانی ریال پرسیاریان لەبارەی نەتەوەکەیەوە کرد و وەڵامی دایەوە کە چینیم.
لەم ساتەدا یەکێک لە هاندەرانی ریال دەستی کرد بە وتنی دروشمێک لەسەر چینییەکان کە ناوەڕۆکێکی تەواو قێزەونی هەبوو. کاتێک پەیامنێرەکە پرسیاری مانای دروشمەکەی لێکرد، گوتی دروشمی پاڵپشتیکردنی ریال مەدرید بوو، بەڵام دواتر پەیامنێرەکە داوای لە هاوڕێیەکی ئیسپانی کرد کە وەریبگێڕێت و بۆی دەرکەوت کە دروشمەکە دژی ئەو و چینییەکانە.
🇨🇳 Se ha hecho viral en redes chinas este vídeo en el que un reportero chino acusa de racismo a unos españoles, en la celebración del Real Madrid en Londres.
Muchos chinos se están hartando de cómo son tratados en el extranjero y ya no pasan ni una. pic.twitter.com/NZlhVrmNOT
— 马悟空 (@Ma_WuKong) June 5, 2024
لە کۆتاییدا بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە رەنگدانەوەی بەرفراوانی لە چین هەبوو، بەجۆرێک باڵیۆزخانەی چین لە ئیسپانیاش ناچار بوو کاردانەوەی بەرامبەر هەبێت.
ریال مەدریدیش بە رەتکردنەوەی هەڵسوکەوتی نەشیاوی ئەم هاندەرە جەختی لەوە کردەوە کە یانەکە “هەر جۆرە رەگەزپەرستی و بێگانەپەرستییەک” ئیدانە دەکات. هەروەها سوپاسی هاندەرانی چینی کردووە و هیوادارە رۆڵێکی ئەرێنی لە دۆستایەتیی نێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵات بگێڕێت.
بەپێی زانیارییەکان، ریال مەدرید گرنگی و خۆشەویستییەکی زۆر بە هاندەرانی چینی و پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە دەدات. بەڵام یانەکە تاوەکوو ئێستا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی یان پلاتفۆرمی سۆشیال میدیاوە لێدوانی تایبەتی خۆی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.
هەرچەندە یانەی ڕیال مەدرید کە لە ساڵی 1902 دامەزراوە، یانەیەکی تۆپی پێیە و بنکەکەی لە پایتەختی ئیسپانیایە، بەڵام گروپێکی گەورەی هاندەرانی لە چین هەیە، نزیکەی 4.26 ملیۆن فۆڵۆوەریان لە ئەکاونتی فەرمی (تیک تۆکی چینی) هەیە.