ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێنیامین شێشکۆ لەبارەی داهاتووی خۆی بڕیاری کۆتایی دا

Yariga App

یاریگا –

بێنیامین شێشکۆ لەبارەی داهاتووی خۆی بڕیاری کۆتایی دا و هەر لە لایپزیگ بەردەوام دەبێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بێنیامین شێشکۆ یاریزانی لاوی لایپزیگ بڕیاریداوە لە لایپزیگ بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی لەو یانەیە درێژ دەکاتەوە، کە یانەکانی ئارسێناڵ و چێڵسی ئینگلیزی لەسەر هێڵ بوون دەیانویست ئەم هاوینە پەلکێشی یانەکانیان بکەن.

هێرشبەرە سلۆڤینییەکە بڕیاریداوە بە زیادکردنی مووچە و پاداشتە داراییەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ نوێبکاتەوە و هەر لە یانە ئەڵمانییەکە دەمێنێتەوە.

بێنیامین شێشکۆ (21 ساڵان) کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لە بۆندسلیگا لە 31 یاری 14 گۆڵ و 2 ئەسیستی کرد و لە چامپیۆنزلیگیش لە 8 یاری 2 گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button