ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

تەواو، هاوڕێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەچێتە ریزەکانی نەسڕی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی لەگەڵ فۆسیچ چێزنی گەیشتووەتە رێککەوتن، چەند وردەکارییەکی کەم ماون بۆ ئەوەی بەفەرمی گرێبەستی گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە رابگەیەنرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەکانی نەسڕی سعوودی و یوڤێنتۆس ئیتاڵی گەیشتوونەتە رێککەوتن، فۆسیچ چێزنی بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە یانە زەردپۆشەکە دەکات، پێدەچێت میشێل دی گریگۆریۆ شوێنی چێزنی بگرێتەوە.

رێبەستی چێزنی لە هاوینی ساڵی 2025 لە یوڤێنتوس بەسەردەچێت و ئەمەش زیاتری هانی یانە ئیتاڵییەکە دەدات، رێگە بەچوونە دەرەوەی چێزنی بدات و یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی دەدات. چێزنی حەوت ساڵ بەر لە ئێستا لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد و 252 یاری کردووە.

گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە سێ نازناوی سێریا ئەی، سێ نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یوڤێ بەدەستهێنا و ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەشداری لە یۆرۆی 2024 دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button