جولیان ئالڤارێز گواردیۆلا دڵنیا دەکاتەوە
یاریگا –
جولیان ئالڤارێز هێرشبەرە هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و مانچێسته‌ر سیتی باسی له داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كرد.
دوای ئەوەی لە شیکاگۆوە بەشداری یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بەرامبەر ئیکوادۆر کرد، جولیان بۆ ماوەیەکی کورت قسه‌ی بۆ مێدیاكان كرد و سه‌باره‌ت به داهاتووی خۆی بۆ كه‌ناڵی ESPN گوتی، باسی رۆیشتنم له سیتی ئەمانە شتگەلێکن کە رۆژنامه‌كان باسی ده‌كه‌ن، بەڵام من ئارامم، ئاسوودەم، دڵخۆشم لە سیتی، له یانه‌كه‌م ده‌مێنمه‌وه.
“SON COSAS QUE SE DICEN…”
🕷️ ¿Dónde te gustaría ver jugar a Julián Álvarez?
📺 #ESPNenStarPlus | #SportsCenter pic.twitter.com/eb2oFeuV6i
— SportsCenter (@SC_ESPN) June 10, 2024
یاریزانه‌كه‌ی مان سیتی باسی لە یاریکردن شانبەشانی لاوتارۆ مارتینێز كرد و گوتی، چۆن ركابه‌ری له یانه‌كان بۆ پێگه‌ی سه‌ره‌كی رووده‌دات لێره‌ش به هه‌مان شێوه‌یه، دلخۆشم شانبه‌شانی مێسی و لاوتارۆ و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی گه‌وره یاریی ده‌كه‌م.
🇦🇷 Julián Álvarez ‘tranquiliza’ a Guardiola
👀El atacante argentino respondió al cuestionamiento acerca de una posible salida de los Sky Blues y se mostró con mucha calma
🤔 Si saliera, ¿lo querrías para tu equipo?
👉 https://t.co/2Privxul4L pic.twitter.com/VugQWBCzNJ
— Diario AS (@diarioas) June 11, 2024
له كۆتاییدا گوتی، هه‌موو هه‌ولێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بتوانین نازناوی كۆپا ئه‌مه‌ریكا ببه‌ینه‌وه، پێكهاته‌یه‌كه به‌هێزمان هه‌یه و خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانی زۆرباشین.