ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا هەنگاو بۆ یەکەم ئامانجی هاوینەی دەنێت

کێشەکانی دارایی رێگری هەرە گەورەن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن پێشکەش بە یانە ئەڵمانییەکە کردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی فریمپۆنگ کردووە.

بە گوێرەی رۆژنامەکە بێت، بارسا ئامادەیی بۆ گۆڕینەوەی یاریزانیش لەگەڵ لیڤەرکوزن دەربڕیوە و دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، کەیسەکە یەکلاییبکاتەوە.

هانسی فلیک، راهێنەری بارسا زۆر بە فریمپۆنگ سەرسامە، بۆیە یەکەم داواکاری لە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە، گواستنەوەی فریمپۆنگە.

کێشەکانی دارایی رێگرییەکی زۆر لە گواستنەوەی یاریزانانی بارسا دەکات، چونکە دەبێ هاوسەنگییەکی زۆر بپارێزێت و لە سەرووی هەمووشییەوە، دەبێ بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ، دەستبەرداری یاریزانێکی خۆی ببێت.

فریمپۆنگ لە ئەمستردام، پایتەختی هۆڵەندا لەدایکبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، دوای بەسەربردنی 10 ساڵ لەگەڵ پاڵەوانی ئینگلتەرا، پەیوەندی بە سێڵتکەوە کرد و ئێستاش یەکێکە لە جەنگاوەرانی کەتیبەکەی چابی ئاڵۆنسۆ.

لە وەرزی رابردوودا 14 گۆڵ و 12 ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button