ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەر پۆچێتینۆ دەدات

رۆژنامەی سەن زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بڕیاری یەکلاییکەرەوەیداوە و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ناکاتە راهێنەری داهاتووی یانەکە.

سەرەڕای بوونی پەیوەندی لە نێوان ماوریسیۆ و بەرپرسانی مان یونایتد، کەچی بە گوێرەی رۆژنامەی سەن، بڕیاری کۆتایی لە ئۆڵدترافۆرد دراوە و پۆچێتینۆ شوێنی ئێریک تێن هاخ ناگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی مان یونایتد بریاری کۆتاییان لەسەر داهاتووی تێن هاخ نەداوە، چونکە دوای بردنەوەی جامی FA، رای جیاواز لە نێو دەستەی کارگێڕی یانەکە دروستکردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، تۆماس توخێل و سێر جیم راتکڵیف، گفتوگۆیان کردبوو، بەڵام توخێل ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و بیانووەکەشی پشوودانی زیاترە لەم هاوینەدا.

رۆژنامەی سەن دەڵێت؛ مەحاڵە پۆچێتینۆ ببێتە راهێنەری مانچێستەر یونایتد، زۆربەی دژن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، هەریەکە لە گراهام پۆتەر، گارێس ساوسگەیت، رۆبێرتۆ دی زێربی و تۆماس فڕانک ناوییان لە لیستی بەربژێرانی شوێنگرتنەوەی تێن هاخ ماوە.

تێن هاخ لە هاوینی ساڵی 2022 ئەرکی مەشقی یانەکەی گرتە ئەستۆ و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

تێن هاخ سەرپەرشتی 114 یاری کردووە، 68 بردنەوە، 15 یەکسانبوون و 31 دۆڕانی هەیە. راهێنەرە هۆڵەندییەکە جامی کاراباو و جامی FA بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button