رۆناڵد کومان بارسا بە هۆکاری پێکانەکەی دی یۆنگ دەزانێت
یاریگا –
دوای ئەوەی فرێنکی دی یۆنگ به‌هۆی پێكانه‌وه له یۆرۆی 2024 له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هۆله‌ندا دوورخرایه‌وه، رۆناڵد کومان، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، هێرشی كرده سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای تۆمەتبار کرد، به‌هۆكاری پێكانه‌كه‌ی دی یۆنگ
یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر رایگەیاند کە دی یۆنگ لە لیستی یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌هۆی چاکنەبوونەوەی لە پێکانەکەی پاژنەی پێی دوورخرایه‌وه.
کۆمان لە میانی لێدوانەکانێك بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیدا گوتی، ئه‌م بڕیارماندا، چونكه پێمان وابوو دی یۆنگ لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا بە تەواوی ئامادە نابێت، پێشینەی ئەم پێکانەی لە پاژنەی پێی راستیدا هەبووە و نابێت هیچ مەترسییەکی له‌سه‌ر بێت، یانەکەی پێشتر مەترسیی کردووە و ئێستا دەبێت باجەکەی بدەین.
🇳🇱 Ronald Koeman culpa al Barça de la lesión de De Jong “por arriesgar”
➡️ En la línea del propio centrocampista, que la pasada semana lamentó haber reaparecido “demasiado pronto” tras su segunda lesión del curso en el tobillo derecho
✍️ @javigasconMD https://t.co/iEWBT3A738
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 10, 2024
دی یۆنگ لەم ماوەیەی دواییدا تووشی پێکانێکی زۆر بوو، ئەمەش وایکردووە وەرزی رابردوو لە کۆتا یارییەکانی بارسێڵۆنا دووربکەوێتەوه و ماتسنێک دەبێتە جێگرەوەی فرێنکی دی یۆنگ لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می یۆرۆ شانبه‌شانی هه‌لبژارده‌كانی پۆڵه‌ندا و فه‌ڕه‌نسا و نه‌مسا یاریی ده‌كات و یه‌كه‌م یاریشی له رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 04:00 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ئه‌نجام ده‌دات.