یاریگا –
شێوازی ئاهەنگگێڕانی جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید یەکێکە لە دیارترین شێوازەکانی ئێستای جیهانی تۆپی پێ.
بێڵینگهام لە دوای گواستنەوەی لە بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ ریال مەدرید، لەسەر ئاستی میدیایی زۆر پێشکەوت و ناوبانگەکەی زیادبوو.
جود لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا دەکات.
لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، باس باسی شێوازی ئاهەنگگێڕانی بێڵینگهامە، ئێستاش زۆر بە گەرمی باس لە دووبارەکردنەوەی جووڵەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکرێت، گوایە بێڵینگهام لاسایی جووڵەیەکی کریستیانۆی کردووەتەوە.
رۆناڵدۆ لە ساڵی 2016 وێنەیەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، بێڵینگهام وێنەکەی ڵایک کردووە و کریس وەک جووڵەی ئێستای بێڵینگهام، باوەشەکەی کردووەتەوە.
بێڵینگهام 23 گۆڵی لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مەدرید کردووە و 13 گۆڵیشی دروستکردووە.
رۆناڵدۆ لە ساڵانی نێوان 2009 تاوەکو 2018 یاری بۆ ریال مەدرید کرد و پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و کۆمەڵێک نازناوی دیکەی لەگەڵ مێرێنگی بردەوە.