دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یوڤێنتوس لە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ نزیکە و چێڵسی گەوهەرێک دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی و مایکڵ ئۆلیس رێککەوتن، برایتن ئەمڕۆ فابیان هورزلەر دەکاتە راهێنەر، فولهام ئۆفەرێکی بایرن میونشنی بۆ پاڵینیا رەتکردەوە…

یوڤێنتوس دەیەوێت گفتوگۆکانی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا لەبارەی گواستنەوەی دۆگلاس لویز دەستپێبکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی و مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی فەرەنسی لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتن، ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر بەهای گواستنەوەی لەگەڵ کریستال پاڵاس دەکات – گیڤ می سپۆرت

فولهام ئۆفەرێکی 30 ملیۆن پاوەندی بایرن میونشنی بۆ جواو پاڵینیا رەتکردەوە، ئێستا مانچێستەر یونایتدیش هاتووەتە سەرهێڵ – سکای دۆچلاند

مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام کێبڕکێ لەسەر ئێبێرێچی ئیزێ، یاریزانی کریستال پاڵاس دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نیوکاسڵ یونایتد چیدیکە گرنگی بە جۆرجی مامارداشڤیڵ، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا نادات، چونکە یانە ئیسپانییەکە داوای بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات – رێلێڤۆ

وێستهام یونایتد لەسەرووی گرنگیپێدەران بە نیون پێرێز، یاریزانی یودینێزی دێت – جیانلوکا دی مارزیۆ

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ فابیان هورزێلەر، وەک راهێنەری نوێی برایتن دەستنیشان بکرێت – گاردیان

بایرن میونشن گرنگی بە لێڤی کۆڵوڵ، بەرگریکاری چێڵسی داوە – سکای دۆچلاند

ئاتلێتیکۆ مەدرید جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئێمیل هۆیبێرگ، ناوەڕاستکاری تۆتنهام دەدات، بەهای گواستنەوەکەی دەگاتە 15 ملیۆن پاوەند – دەیلی مەیڵ

لێستەر سیتی خۆی یەکلاییکردووەتەوە و گراهام پۆتەر دەکاتە شوێنگرەوەی ئێنزۆ مارێسکا، بەڵام هەندێ رای جیاواز لە نێو دەستەی کارگێڕی ستیڤ کوپەریان پێ باشترە – گاردیان

کریستال پاڵاس نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ دایچی کامادا، یاریزانی ژاپۆنی و پێشووی لازیۆ – فابریزیۆ رۆمانۆ

سپۆڕتینگ لیسبۆن گرنگی بە چیکینیۆ، هێرشبەری وۆڵڤز داوە، ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات – ئۆ جۆگۆ

چێڵسی و پێدرۆ لیما، یاریزانی 17 ساڵی بەرازیلی و یانەی سپۆڕتیف رێسیفی لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتن – HITC

ئیپسویچ تاون رکابەری لەگەڵ بێشیکتاش و رەینجەرز لەسەر تۆم لۆرێنس دەکات – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button