ئه‌وروپاگرنگترین

ئۆفەر پێشکەشی ئەستێرەیەکی پێشووی مەدرید کراوە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پێشووتری ریاڵ مەدرید کە بە یەکجاریی وازی لە یاریکردن هێناوە، ئۆفەرێکی نوێی بۆ هاتووەتەپێش بۆ گەڕاندنەوەی بۆ لاکێشەی سەوز.

گاریس بەیڵ، کە یەکێک بوو لە ئەستێرە دیار و کاریگەرەکانی مەدرید لە ماوەی نێوان 2012-2013، مانگی یەنایەری ساڵی پار بوو دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی مۆندیالی 2022 وازهێنانی یەکجارەکی راگەیاند. بەڵام وا دیسان و لە تەمەنی 34 ساڵی ئۆفەری بۆ ئامادەکراوە و تەنها رەزامەندی ئەو یاریزانە ماوە. ئەوە ئەگەرچی پێگەی ئێستای یانەی خوازیار، رەنگە دڵخوازی ئەفسانە وێڵزییەکە نەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی میرەری ئینگلیزی، رۆب مەکهێنی هاوپشکە خاوەنی یانەی رێکسهامی وێڵزی داوایەکی تایبەتی لە بەیڵ کردووە پەشیمان بێتەوە لە وازهێنانی و یاری بۆ یانەکە بکات.

وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، رۆب بە روونی پەیامەکەی ئاراستەی گاریس کردووە و وتوویەتی:

من وا بە گاریس دەڵێمەوە کە ئۆفەرەکە هێشتا لەسەر مێزی گفتگۆیە.

تا ئێستا وەڵامی باڵە فڕیوەکەی پێشووتری مێرەنگی نازانرێت، بەوپێیەی ئێستا ئەو یاریزانە زیاتر بە وەرزشی گۆڵفەوە سەرقاڵە. ئەو وەرزشەی کە لە قۆناخەکانی کۆتاییەکانی لەگەڵ مەدرید، لەبری پابەندبوون بە یانەکەوە، لە یاریگاکانی گۆڵف دەبینرا.

ئەوە جگە لەو راستیەی کە رێکسهام یانەیەکی پلەدووی ئینگلتەرایە. واتا لە خوار پلە یەک و چامپیۆنشیپی ئەو وڵاتە.

لەگەڵ ئەوەشدا، دادەنرێت بە کۆنترین یانەی وێڵز و، سێیەم کۆنترین یانەی پیشەگەری تۆپی پێ لە جیهاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button