ئیسپانیاگرنگترین

سەرچاوەیەکی ئیسپانی وێستگەی داهاتووی چاڤی هێرناندێزی ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

رەنگە زۆر نەبات چاڤی هێرناندێز لە ئەرکێکی نوێدا ببینرێتەوە دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی رابردوو بارسێلۆنا دەستبەرداری بوو پاش سێ وەرز وەک راهێنەری کەتەلۆنییەکان.

لەو ماوەیەی لەگەڵ بلاوگرانا بوو، چاڤی توانی نازناوێکی لالیگا و جامێکی سوپەر بباتەوە، بەڵام لە کۆتا وەرزیدا بە دەستی بەتاڵ کۆتاییان پێهێنا. لە ئێستادا و بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، چاڤی بۆ دوورخستنەوەی ئەو فشارانەی لەی لەگەڵ بارسا لەسەری دروست بووبوون، پشوو وەردەگرێت بەڵام حەزی لەوەیە لە پرێمەرلیگ راهێنەرایەتی وەربگرێت و “پرۆژەیەکی سەرنجڕاکێش قبووڵ بکات” لەو خولە.

بەبێ ناوهێنانی هیچ یانەیەک بە دیاریکراوی کە ئەو راهێنەرکارە ئیسپانیە بیری لێکردبێتەوە، رۆژنامەکە باس لەوە دەکات مانچێستەر یونایتد رەنگە نزیکترین بژرادەبێت، بەتایبەتی کە چەند رۆژێکی کەم لەمەوبەر سێر جیم راتکلیف نەیتوانی تۆماس توخێل قایل بکات بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ.

راهێنەرە ئیسپانییەکان کە لە خولی ئینگلیزی یانەکانیان بە نازناوی گەورە شادکردبێتەوە، دیارترینیان رافایل بێنیتێز لەگەڵ لیڤەرپوول کە وەرزی 2004-2005 چامپیۆنزلیگی بۆ بردنەوە و، وەرزی 2012/13یش توانی چێڵسی بکاتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ. هەروەها سەرکەوتووترینیشیان پێپ گواردیۆلای قۆرخکاری ئەو چەند ساڵەی دوایەی پرێمەرلیگ و هەروەها لە وەرزی 2022/23 توانی بۆ یەکەمین جار مانچێستەر سیتی بکاتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

بە وەرگرتنی ئەرکێکی نوێ لە پرێمەرلیگ، جەنگی ئیسپانییەکانی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا گەرمتر دەبێت و سیانەی میکێل ئارتێتا، چاڤی و گواردیۆلای راهێنەری پێشووتری، ململانێی نازناوە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا سەرنجراکێشتر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button