ئیسپانیا

مۆدریچ باس لە یەکەم دەرکەوتنی خۆی دەکات لەگەل لۆس بلانکۆس

لۆکا مۆدریچی یاریزانی نوێی یانەی ڕیال مەدرید ، لە لێدوانێکیدا باس لە خولەکە سەرەتاکانی دەکات لەگەل یانە نوێیەکەی ، لۆکا لەبارەی یەکەم دەرکەوتنی بە درێسی شاھانە گوتی:”من لێرە زۆر دلخۆشم و

modric-supercup
modric-supercup

خۆشحالم بە دەست تێدا ھەبوونم لەو سەرکەوتنە”.
کۆڕە کڕواتیەکە لە یەکەم یاری خۆی لە دوا خولەکەکانی یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانی بەشداری کرد و لەگەل یاریزانەکانی لۆس بلانکۆس جامەکەیان بەدەستھێنا.
مۆدریچ لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو ، لە کۆتاییدا گوتی:”پێویستە لەسەرم کە ھەموو ھەولێکی خۆم بدەم بۆ ئەوەی شوێنێک لەم یانە بەھێزە بۆ خۆم فەراھەم بکەم ، من حەز دەکەم لێرە چەندین نازناو بەدەست بێنم”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close