ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

کەین باسی دوورخستنەوەی گریلیش و ماگوایەر دەکات

سوپەر هاری گەشبینە

Yariga App

یاریگا –

نیوە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشدارییان لە هیچ پاڵەوانیەتییەکی گەورەدا نەکردووە، بەڵام هاری کەین، کاپتن و ئەستێرەی یەکەمی سێ شێرەکان پێی وایە دەتوانن دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنن.

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا، هەریەکە لە هاری ماگوایەر کە 63 یاری نێودەوڵەتی هەیە و جاک گریلیش، 36 یاری نێودەوڵەتی کردووە، لە لیستی یاریزانان دوورخستەوە، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

هاری کەین سەرەڕای ئەمەش دەڵێت

پێم وایە ئەزموونێکی باشمان هەیە، بە تایبەت بەشی زۆری یاریزانان بەشدارییان لە دوو سێ پاڵەوانیەتی فەرمیدا کردووە. بەردەوام یاریزانی نوێ لە هەڵبژاردەکەمان هەبوون و ئەوانەی ئێستاش، شایەنی بانگهێشتکردنن. ئەوانەی دووریشخراونەتەوە، شتێکی ناخۆشە بەڵام راهێنەریش ناچارە بڕیاری قورس بدات. ئەو یاریزانانەی بانگهێشتکراون، شایەنن و هەر یاریزانێک شتێکی جیاواز لەگەڵ خۆی بۆ ئەم تیمە دەهێنێت. بەیەکەوە دەتوانین سەرکەوتوو بین.

کەین لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوودا، پێکانی پشتی هەبوو، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەشداری یارییەکانی کرد و بەشداری لە دوا یاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا کرد.

من باشم، پلانەکە بەو شێوەیە بوو 60 خولەک بەرامبەر ئایسلاند یاری بکەم. بەڕاستی زۆر بەباشی ئامادەکاریمان کردووە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سلۆڤینیا، دانیمارک و سڕبیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button