دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەرکی داهاتووی چاڤی ئاشکرا دەبێت و شوێنگرەوەی تێن هاخیش دیاری دەکرێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
ئێڤەرتن ئارماندۆ بۆرخای کردووەتە ئامانج، ئاستۆن ڤێلا نرخی دۆگلاس لویزی بۆ ئارسیناڵ دیاریکرد، شوێنگرەوەی تێن هاخیش ئاشکرا دەبێت.
رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی ئێریک تێن هاخی راهێنەری مانچێستەر یونایتد – ئاتڵێتیک
ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ رۆبن دی نۆرماندی بەرگریکاری ریال سۆسیداد رێککەوتنی زارەکی کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ
تۆمس توخێل لەگەڵ سێر جیم راتکڵیف گفتوگۆی کردووە، رەتیکردووەتەوە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد وەربگرێت – تایمز
بۆ گواستنەوەی لوکاکو، ناپۆلی ئۆفەرێکی بە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە چێڵسی کردووە – ریپۆبلیکا
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری جەیدن سانچۆ ببێت – BBC
مارکۆ بارۆنی راهێنەری پێشووی هیلاس ڤێرۆنا لەم هەفتەیە گرێبەستێکی دوو وەرزە لەگەڵ لازیۆ واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ
بۆ گواستنەوەی ئارماندۆ بۆرخای ئەلبانی، ئێڤەرن لەگەڵ چێڵسی گفتوگۆی کردووە – بێن جەیکبس
بۆ دەستبەداربوون لە دۆگلاس لویز، ئاستۆن ڤێلا داوای 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵ دەکات – میرەر
مانچێستەر سیتی فیڵ فۆدن دەکات بە خاوەن زۆرترین مووچە لە مێژووی یاریزانە بەریتانییەکان و مووچەی هەفتانەی دەکات بە 375,000 هەزار پاوەند – سەن
ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بۆڵۆنیا، جۆشوا زیرکزییان کردووەتە ئامانج، کە میلان چاوی لەسەرییەتی – سکای سپۆرت
بۆ گواستنەوەی جواو پالینیای پۆرتوگالی، بایرن میونشن ئۆفەرێکی بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە فولهام کردووە – دەیلی مەیل
نەسڕی سعودی، لەگەڵ چێزنی پۆڵەندی و گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوس گفتوگۆی کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ
چاڤی هێرناندێز ئارەزوو دەکات ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ لە ئەستۆبگرێت – سپۆرت