فۆرمولا وەن

ماکس ڤێرستاپن چۆن لە خەڵاتی گەورەی کەنەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا؟

لاندۆ بە شوفێری رۆژ دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

ماکس ڤێرستاپن شوفێری بەناوبانگی هۆڵەندی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی لە خەڵاتی گەورەی کەنەدا بەدەستهێنا کە بەهۆی کەشە باراناوییەکە پێنج ئۆتۆمبێڵ کشانەوە.

ماکس ڤێرستاپن شوفێری تیمی ریدبول لە خەڵاتی گەورەی کەنەدا لە مۆنتریال پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و دوای دابڕانی جارێکی دیکە گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک لە خەڵاتی گەورەی کەنەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا کە نۆیەم قۆناخی ئەمساڵی پێشبڕکێیەکانی فۆرمولا وەنە، لەکاتێکدا لە خەڵاتی گەورەی مۆناکۆ پلەی شەشەمی بەدەستهێنابوو.

ڤێرستاپن کە لە پلەی دووەم دەستی بە پێشبڕکێیەکەی مۆنتریال کرد، بەپێش هەریەکە لە نۆریس لاندۆ شوفێری تیمی ماکلارین و روسێل شوفێری تیمی مێرسیدس کەوتەوە، کە شوفێرە هۆڵەندییەکە سێ وەرزی رابردوو پاڵەوانی جیهان بووە.

جۆرج رەسڵ شوفێری کەنەدی کە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، یەکەم پۆدیۆمی ئەمساڵی مێرسیدس بوو لە خەڵاتە گەورەکان کە باشترین ئەنجامی ئەمساڵیان بوو تا ئێستا. لاندۆ نۆریس شوفێری بەریتانیش بە شوفێری رۆژ دەستنیشانکرا لە پێشبڕکێیەکە.

ئۆتۆمبێڵی فێراری لە خەڵاتی گەورەی کەنەدا
ئۆتۆمبێڵی فێراری لە خەڵاتی گەورەی کەنەدا

بەهۆی کەشە باراناوییەکە دوو ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری لە مۆنتریال بەکارهێنران و هەردوو ئۆتۆمبێڵەکەی فێراری لە پێشبڕکێیەکە کشانەوە، لەکاتێکدا دەرفەتێکی زێڕینیان لەپێش بوو لەسەر ئاستی تیمەکان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.

دانیێل ریکاردۆ شوفێری ڤیزا کاش لە پێشبڕکێیەکە پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا پێش خەڵاتی گەورەی کەنەدا فشارێکی زۆری لەسەربوو، چاوەڕێ نەدەکرا ئەم ئەنجامە بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button