تێنسگرنگترین

کارلۆس ئالکاراز بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس

ماتادۆر مێژووی نوسییەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی رۆلان گارۆسی 2024.

لە یاری کۆتایی رۆلان گارۆس، کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی و ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووبوونەوە، کارلۆس بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشیدا بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس.

ئالکاراز کۆمەڵەی یەکەمی 6-3 بردەوە، بەڵام زڤێرێڤ لە کۆمەڵەی دووەم و سێیەم باشتربوو، توانی بەدوای یەک هەردوو کۆمەڵەکە 6-2 و 7-5 بباتەوە، بەڵام ماتادۆر خۆی بەدەستەوە نەدا و کۆمەڵەی چوارەمی 6-1 بردەوە، لە کۆتا کۆمەڵەش یاریزانە ئیسپانییەکە 6-2 شکستی بە یاریزانە ئەڵمانییەکە هێنا.

کارلۆس ئالکارازی تەمەن 21 ساڵ یەکەم جارە پاڵەوانییەتی پاریس بەدەستدەهێنێت، سێیەم جاریش نازناوێکی گراند سلام بەدەستدەهێنێت.

هاوکات کارلۆس لەدوای رافاێل نادالی ئیسپانی لە ساڵی 2005، لاوترین یاریزانە دەبێتە پاڵەوانی رۆلان گارۆس، جیا لەوەش لاوترین یاریزانە لە مێژوودا سێ گراند سلامی جیاوازی بەدەستهێناوە.

دوای بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، ئالکاراز سەرکەوت بۆ پلەی دووەمی باشترین تێنس زانانی جیهان، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبیش دابەزی بۆ پلەی سێیەم، سینەری ئیتاڵی سەرکەوت بۆ پلەی یەکەم و زڤێرێڤیش پلەی چوارەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button