یاریگا –
جواو فێلیکس و داهاتووی تا ئێستا لە نادیاردا ماوەتەوە سەرەڕای دەنگۆی جیاواز لەسەر مانەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا.
چاڤی هێرناندێز رۆیشت و هاتنی هانسی فلیک هێندەیتر نادڵنیایی لای یاریزانە پۆرتوگالیەکە دروستکردووە و لە دواترین لێدوانیشدا هەر بەو شێوە گوزارشی لە دۆخی خۆی کرد.
فێلیکس کە ئێستا لە ئەرکە نێودەوڵەتێکەیەتی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2024، لەباری مانەوەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە وتی
من بە خواستن لێرەم. بڕیارەکە بەدەستی من نیە. بەڵام پلانی من ڕوونە. بارسێلۆنام خۆشدەوێت و دەمەوێ بمێنمەوە. بابەتەکە پەیوەستە بە کۆمەڵێ هۆکارەوە، با بزانین چی روودەدات.
لە بەدشانسی فێلیکس، نێوانی ئەو لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدریدی یانەید باش نییە و ئەگەرەکانی گەڕاندنەوەی بۆ مەدرید زۆر لاوازن.
لە دوایین هەواڵەکانیشدا تەنانەت زانیاریی هاتووە بەوەی لە باری نەهێشتنەوەی لە پلانەکانی هانسی فلیکدا، ئاتلێتی نیازیان بە گۆڕینەوەی هەیە لەگەڵ مەیسن گرینوودی ئینگلیزی لە مانچێستەر یونایتد.
وەرزی رابردوو ئەو یاریزانە لە لالیگا بەشداریی 30 یاریکرد توانی 7 گۆڵ و 3 ئەسیست بکات. لە چامپیۆنزلیگیش خاوەنی سێ گۆڵ و ئەسیستێک بوو لە 9 یارییدا.